هەواڵ
پڕۆژه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌ له‌بێل ماوسی‌ دوكان جێبه‌جێده‌كرێت
سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ دوكان پڕۆژه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌ بۆ سنوری‌ ده‌رچه‌ی‌ بێڵ ماوس و سپیل وه‌ی‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمیش ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ نیشانداوه‌".

پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌نزیك ده‌رچه‌ی‌ (بێڵ ماوس و سپیل وه‌ی‌) شه‌قامێك هه‌یه‌ تاده‌گاته‌ ڕێگه‌ی‌ (دوكان ـ ڕانیه‌)، ئه‌و شه‌قامه‌ش خۆڵه‌، پێشتر به‌نداوی‌ دوكان بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی‌ خۆیان به‌كاریانهێناوه‌و هاتوچۆیان تێداكردوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ كاتێك ئاستی‌ ئاوه‌كه‌ به‌رزبۆوه‌، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ گه‌شتیارێكی‌ زۆر ده‌چون بۆسه‌ر ده‌رچه‌كه‌".

وتیشی‌:"له‌گه‌ڵ قائیمقامی‌ قه‌زای‌ دوكان بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ بیكه‌ین به‌پڕۆژه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌و شه‌قامه‌وه‌ بێڵ ماوس و سپیل وه‌ی‌ ببینن، له‌هه‌مانكات و به‌وشێوه‌یه‌ی‌ پێشتر مه‌ترسیه‌كی‌ زۆر له‌و شوێنه‌ هه‌بوو، به‌رده‌وام ئه‌و شوێنه‌ شێدارو ته‌ڕه‌، هه‌موكات مه‌ترسی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ هاوڵاتی‌ لێده‌كرا، گه‌شتیارێكی‌ زۆریش هاتوچۆیان لێوه‌ده‌كرد".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌رخسته‌مان بۆ ئاماده‌كرد، وه‌ك شاره‌وانی‌ دوكان له‌سه‌ر داوای‌ قائیمقامی‌ قه‌زاكه‌ش  دیزاینی‌ پڕۆژه‌كه‌ش كراوه‌و بڕیاردرا شه‌قامه‌كه‌ بكرێت به‌كۆنكرێت و محاجه‌ره‌ی‌ بۆ بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵك وه‌ك شوێنێكی‌ وه‌رزشی‌ و گه‌شتیاری‌ به‌كاریبهێنێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی‌ به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ قائیمقامی‌ قه‌زای‌ دوكان بۆی‌ كراوه‌، دراوه‌ته‌ ده‌ست قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی‌ سه‌ره‌تایی‌ له‌سه‌رداوه‌ كه‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌ركات به‌فه‌رمی‌ ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ درا، ده‌ست به‌پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌دوباره‌ پڕبونه‌وه‌ی‌ به‌نداوی‌ دوكان و بینینه‌وه‌ی‌ دیمه‌نه‌كانی‌ بێڵ ماوس و سپیل وه‌ی‌ له‌وه‌رزی‌ بارانباریندا، سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ دوكان وتی‌:"پێشبینده‌كرێت جارێكی‌ دیكه‌ ئاوه‌كه‌ سه‌ر ڕێژبكات، چونكه‌ تائێستا كه‌ له‌كۆتایی‌ مانگی‌ حه‌وتداین ئاستی‌ ئاوه‌كه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵی‌ ڕابردو زۆر به‌رزتره‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 2:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.