هەواڵ
لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌وه‌ ده‌دات
به‌هۆی ره‌وانه‌نه‌كردنی  453 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوناكاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ پاره‌كه‌ی‌ به‌غداش موچه‌ دابه‌شبكات.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دوابخات، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ بدات، چونكه‌ پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌و رۆژانه‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، بۆیه‌ هیچ پاساوێك نییه‌ بۆ دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ئێستادا كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی‌ خستۆته‌ پێش دابه‌شكردنی‌ موچه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌بێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 2:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.