هەواڵ
ڕەخنەی توند لەپارتی و یەكێتی دەگیرێت.."پارێزگار دانانرێت"
تائێستا پارتی و یەكێتی هیچ هەوڵێكیان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك نەداوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش ڕایدەگەیەنێت، "پێناچێت تا ساڵی داهاتوو بتوانرێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت"، دەشڵێت:"بەهۆی كوردەوەیە كە ئێستا توركمان داوای پۆستی زیاتر لەقەبارەی خۆی دەكات".

ئازاد جەباری ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند، "هیچ جوڵەیەك لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نییە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، بڕیاربوو وەفدێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی سەردانی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن بكەن، بەڵام تائێستا نەهاتون".

وتیشی:"دەبێت یەكێتی و پارتی ئەوە ڕابگەیەنن كە بەگوێرەی دەستورو یاسا، ئێستا لیستی برایەتی خاوەنی 26 كورسی ئەنجومەنی پارێزگایەو گەورەترین لیستە، بۆیە پارێزگارێك بۆ شارەكە هەڵدەبژێرن، بەڵام تائێستا لیستی برایەتی ئەوەی نەكردوە".

لەبارەی هەڕەشەی هەردوو پێكهاتەی توركمان و عەرەب لەڕێگریكردن لەهەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد، جەباری ئاشكرایكرد، "ئەو هەڕەشانە هیچ نییەو هیچیان پێناكرێت و قسەكانیان نایاساییە، ئەو زیادەڕۆییەی توركمانیش هۆكارەكەی كوردە كە هەمیشە زیاد لەقەبارەی خۆیان بەشدارییان پێكراوە".

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، "ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، ئەوە تا هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لەمانگی 4ی ساڵی 2020 بەڕێوەبچێت، بتوانرێت پارێزگارێكی كورد دابنرێت و دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە".


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 3:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.