هەواڵ
بۆ وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتیان شارەوانی چاوەڕوانی سێ‌ كۆمپانیا دەكات
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەفەرمی بڕیاری كۆتایی دەدات سەبارەت بەكۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك لەماڵان، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاریەكانیش ڕایدەگەیەنێت، "ئێمە چاوەڕوانی كۆمپانیاكانین".

نزار كەمال لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاریەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەبارەی كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك گەیشتوینەتە بڕیاری كۆتایی، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ كۆكردنەوەی پارەكە دیارینەكراوەو چاوەڕێی كۆمپانیاكانین".

وتیشی:"سێ كۆمپانیا پڕۆژەكەیان پێدراوە، چەند كێشەیەكی تەكنیكیان هەیە، هەركاتێك كێشەكەیان چارەسەربوو دەست بەكۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك دەكرێت، لەقۆناغی یەكەمیشدا تەنها پارە لەشوێنە بازرگانیەكان وەردەگیرێت".

بەگوێرەی زانیاریەكان، بڕیاردراوە مانگانە بڕی پێنج هەزار دینار لەهەر ماڵێك وەربگیرێت، بەڵام ئەو پارەیە بۆ شوێنی بازرگانی و شوێنی نیشتەجێبون جیاوازی دەبێت و بڕەكەی زیاتر دەبێت.


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 5:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.