هەواڵ
یەكێتی كاندیدەكانی بۆئەم پۆستانە دیاریكرد.. ناوەكانیان بڵاوكرایەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كاندیدی نوێ بۆ هەردوو پۆستی سەرۆكی دەستەی كاروباری مین و گەشتوگوزار دیاری دەكات، بەرپرسێمی ئەو حزبەش ناوی كاندیدە نوێیەكان ئاشكرادەكات.

د. ڕێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كشانەوەی هەریەك لە ئیسماعیل مەحمود كاندید بۆ سەرۆكی دەستەی گشتی كاروباری مین و عوسمان شوانی كاندیدی سەۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، كە پێشتر لەلایەن سەركردایەتی یەكێتییەوە دیاری كرابوون،  گفتوگۆ بۆ دیاریكردنی دوو كاندیدی نوێ كراوە.

وتیشی:" حاجی مەسیفی لەمەڵبەندی هەولێر خۆی كاندیدكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، كادیرێكی مەڵبەندی سۆڕانیش بەناوی زێنەدین، خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەستەی گشتی كاروباری مین كاندید كردووە".

سەبارەت بەوەرگرتنی ڕەزامەندی و بڕیاری كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو دوو كاندیدە، د. ڕێبوار ئیسماعیل ئاشكرایكرد: بەشێوەیەكی زارەكی و بۆچوونی زۆربەی هەڤاڵان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە یەكلابوونەتەوە، بەڵام بەفەرمی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بڕیاریان بۆ دەرنەچووە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 6:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.