هەواڵ
بەغدا موچەی چەند فەرمانگەیەکی هەرێم رەوانە دەكات
موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی فیدراڵی لەعیراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوەو بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: چاوەڕوانی كاتی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین، چونكە هەموو فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێم، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ موچە وەردەگرن.

لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم بە SNNی راگەیاند: هیچ هۆكارێك نییە بۆ دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی (پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری)، مانگانە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ موچە وەردەگرین.

وتیشی: "هەركاتێك وەزارەتی ناوخۆ موچەی وەرگرت، ئەوكاتە موچەی هەموو كارمەندانی رەگەزنامەی گشتی هەرێم دابەشدەكرێت".

لیوا هێرش ئەحمەد راشیگەیاند: پارەكە لەبەغداوە هاتووەو تەنیا ئەوە ماوە موچەكە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ وەربگرین.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 7:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.