هەواڵ
وادەی جێبەجێكردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ئاشكرادەكرێت
وادەی جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٠٠ مەتری لەسلێمانی ئاشكرادەكرێت و بەڕێوەبەری پرۆژكەش رایدەگەیەنێت، دیزاینی پرۆژەكە هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوەو وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

ئازاد رەسوڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاریی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: دوای تەواوبوونی هەندێ رێكاری كارگێڕی، دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری، لە كۆتایی مانگی داهاتووش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەری پرۆژەكە، رەتیشیكردەوە هیچ گۆڕانكارییەك لە دیزانی شەقامەكەدا كرابێت و وتیشی: پرۆژەكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و هیچ شوێنێكیشی تێدا نییە بۆ نیشتنەوەی فڕۆكە.


SNN:

هەورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 8:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.