هەواڵ
ژنێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا
لەناحیەی ژاراوەی قەزای پشدر، ژنێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا، پۆلیسی ناوچەكەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی 7ی 2019، تەرمی ژنێكی لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، بە وتەی هاوسەری ژنەكە، ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە، ویستویەتی هەندێ شت بخاتەوە ناو سەلاجەكەو دواتر كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 8:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.