هەواڵ
گۆڕان لەبارەی پۆستە نوێیەكەی ئاشتی هەورامی هەڵوێستی راگەیاند
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر دانانی ئاشتی هەورامی بە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە، ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە كەسێك بۆ ئەم پۆستە دابمەزرێنێت.

بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە دانراوەو لەپێنج خاڵدا دەسەڵاتەكانی دیاریكردووە.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دانانی ئاشتی هەورامی وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە، بە دامەزراندن بووەو ئەمەش لەچوارچێوەی دەسەڵاتی تایبەتی سەرۆكی حكومەتدا كراوە، كە بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران هەندێك دەسەڵاتی تایبەتی هەیە، تەنانەت بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ كەسانی بیانی بكات بۆ بەرەوپێشچوونی كابینەكەی.

وتیشی:" هەرهەنگاوێكی حكومەت بەئاڕاستەی چاكسازی و دەوڵەمەندكردنی حكومەت لەهەر بوارێكدا بێت، ئێمە پشتیوان و هاوكاری حكومەت دەبین".

راشیگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت هەمان ئەو دەسەڵاتە بۆ دامەزراندنی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی بەكاربهێنێت، كە پۆستەكە پشكی گۆڕانە، بەڵام ئەو پۆستە هەندێك دەسەڵاتی هەیە دەمانەوێت لەپەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لەلیژنەی یاسایی دەڵێت: "وەكو گۆڕان دەمانەوێت ئەو پۆستە لەپەیكەری ئەنجومەنی وەزیراندا جێگیر بكرێت، وەك فەرمانگەیەك یان دەستەیەك، ئەمەش پێویستی بەهەمواری یاساكە هەیەو كاری لەسەر دەكەین، بەڵام رەنگە ماوەیەك بخایەنێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 9:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.