هەواڵ
ئاگادارییه‌كی‌ به‌په‌له‌ بۆ هاوڵاتیان .. وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌ستپێده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ حكومه‌تی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی قه‌رزه‌كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی‌ سه‌ر به‌شداربوان ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تدا بڕیارێك له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كان بدرێت، به‌تایبه‌ت دوای‌ به‌ستنی‌ پێوه‌ری‌ زیره‌ك بۆ به‌شداربوان و لابردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ و ئاساییبونه‌وه‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند: قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی‌ كاره‌با وه‌كو قه‌رزه‌كانی‌ دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌ و هه‌ركاتێك بێت ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه‌ بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی‌ دارایی و پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان پاره‌ی كاره‌بایان نه‌داوه‌ و قه‌رزه‌كه‌یان له‌سه‌ركه‌ڵكه‌بووه‌.

ڕونیشیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا دانانی‌ پێوه‌ری‌ زیره‌ك له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك خراوه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام ڕیكۆرد ناكات و هه‌ركات كاری‌ پێكرا قه‌رزه‌كان وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌نگاوه‌كانی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ قه‌رزی كاره‌با له‌ به‌شداربوان و هاوڵاتیان ده‌ستپێبكات و له‌ئێستاشدا پێدانی‌ موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ئاسایی بۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، ساڵانه‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلار بۆ سێكته‌ری‌ كاره‌با ته‌رخانده‌كرێت، هه‌رچه‌نده‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهات له‌ده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوریدایه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ دانراون ده‌بێت وه‌رگرتنی پاره‌ی‌ كاره‌با ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 11:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.