هەواڵ
به‌كارهێنانی مۆبایل له‌وه‌زاره‌تێك قه‌ده‌غه‌كرا.. ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌
وه‌زیرێكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ستپێكی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا حه‌وت بڕیار بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ پابه‌ندكردنی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌وامی فه‌رمی و ڕێزگرتن له‌هاوڵاتیان ده‌رده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ڕێگه‌نادرێت به‌ به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و لاپتۆپ و كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا.

ئه‌نوه‌ر جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، له‌نوسراوێكدا حه‌وت بڕیاری ده‌ركردوه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به‌ده‌وامی فه‌رمی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كاته‌وه‌و هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی سه‌رپێچیكار ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه‌، به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و كۆمپیوته‌رو لاپتۆپ له‌كاتی ڕاییكردنی ئیش و كاری هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كاری تایبه‌ت به‌كارناهێندرێت، جگه‌ له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جێگای قبوڵ نییه‌ كه‌وا تایبه‌تمه‌ندی نهێنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ڕه‌سمی بۆ بگیرێت و نهێنییه‌كانی بڵاوبكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ك له‌بڕیاره‌كاندا جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، ئه‌وپه‌ڕی رِێز له‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگیرێت و یارمه‌تیان بدرێت له‌كاتی به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن شۆفێره‌كانه‌وه‌و ده‌بێت یه‌كه‌م تا چواره‌م كورسی له‌لای ده‌رگای گشت كۆسته‌رو پاسه‌كان ته‌رخان بكرێت بۆیان.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 9:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.