هەواڵ
رێنمایی نوێ بۆ ئۆتۆمبیلی ژماره‌ كاتی ده‌رده‌چێت
هاتوچۆی هه‌رێم رێنماییه‌كی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتی ده‌رده‌كاتت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی  هاتوچۆش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی رێنماییه‌كه‌، ده‌بێت خاوه‌نی كۆمپانیاكان له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاورده‌ی ده‌كه‌ن، بیكه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و به‌ره‌قه‌مه‌وه‌ ئۆتۆمبێل بفرۆشتن به‌هاووڵاتیان، نه‌ك به‌ژماره‌ی كاتی.

لیوا رزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر رێنمایی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تابلۆ كاتی نه‌هاتووه‌، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنی ژماره‌، تابلۆو ساڵانه‌یان ته‌واو كردبێت، به‌ڵام به‌شێك له‌هاووڵاتیان له‌كۆتا رۆژدا ده‌ڕۆن و تووشی غه‌رامه‌ ده‌بن، كه‌ بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

وتیشی: "ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی داخڵی هه‌رێمی كوردستان كراون ئێستا له‌پێشانگاكاندان، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بیكڕێت، ده‌بێت له‌ماوه‌ی (60) رۆژ له‌به‌رواری گرێبه‌سته‌كه‌وه‌ بیكات به‌ناوی خۆیه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: رێنماییه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌، ده‌بێت كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ئۆتۆمبێله‌كان تۆمار بكه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و ره‌قه‌م وه‌ربگرن، پاشان به‌ڕه‌قه‌مه‌وه‌ به‌هاووڵاتیانی بفرۆشنه‌وه‌، نه‌ك به‌ ژماره‌ تابلۆی كاتییه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "تائێستا رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كاته‌كه‌ی نازانین".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 10:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.