هەواڵ
عه‌ریزه‌نووسه‌كانی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگه‌یاند
عه‌ریزه‌نووسه‌كانی شاری سلێمانی به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ مانگرتنیان ڕاگه‌یاندو جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌، نایانه‌وێت ببن به‌فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیا.

حه‌مه‌ئه‌مین عه‌بدوڵا سۆفی عه‌ریزه‌نووس به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ پابه‌ندمان بكه‌ن به‌گرێبه‌ستێكه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ری ئێمه‌ موچه‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرن و ناشزانین ئه‌و گرێبه‌سته‌ چۆنه‌.

وتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ دوای چه‌ند مانگێك له‌و گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌ماننێرنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و كه‌سانی تر داده‌نێن، چونكه‌ له‌هه‌ولێر هه‌مان هه‌نگاو دوباره‌كرایه‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ك له‌كۆی 7 عه‌ریزه‌نووس، ته‌نها دووانیان مانه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ نێردرانه‌ ماڵه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی نوسینی عه‌ریزه‌درا به‌كۆمپانیاكه‌ 25 هه‌زار دینار له‌ هاوڵاتی وه‌رده‌گیرێت بۆ نووسینی هه‌ر به‌ڵێننامه‌ و عه‌ریزه‌یه‌ك، كه‌ پێشتر 2500 دیناربووه‌، به‌پێی قسه‌ی كۆمپانیاكه‌ش 400 هه‌زار دینار مانگانه‌مان پێده‌درێت.

عه‌ریزه‌ نووسه‌ ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ 23ی 7ی 2019 و دوو ڕۆژی دیكه‌ش به‌رده‌وامی به‌مانگرتن ده‌ده‌ین و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه‌ نامانه‌وێت نان بڕاو ببین.

هه‌فته‌ی پێشوو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌ریزه‌ نوسه‌كان ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.


SNN:

سۆران سه‌عید

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 10:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.