هەواڵ
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
پڕۆژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت و ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ته‌نها به‌هاتوچۆ ڕوداوه‌كان كه‌مناكرێنه‌وه‌، ده‌شڵێت:"ئه‌ركی ئێمه‌ ته‌نها جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان".

ئه‌مڕۆ 23ی 7ی 2019 له‌پارێزگای سلێمانی، به‌به‌شداری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و هاتوچۆو چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌، هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له‌ڕوداوی هاتوچۆو فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ڕاگه‌یه‌ندرا.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ موقه‌ده‌م به‌ختیار محه‌مه‌د  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هاتوچۆ به‌ته‌نها به‌هاتوچۆ ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به‌پلاندانانی ستراتیژی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، نه‌ك ته‌نها ئێمه‌، چونكه‌ ئه‌ركی ئێمه‌ جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌م بارقورسیه‌ بخرێته‌سه‌ر ئه‌ستۆی هاتوچۆ تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابین، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان بمێننه‌وه‌و گۆڕانكاریی و چاكسازیان تێدا نه‌كرێت به‌عه‌سای سحریش ڕوداوه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌كه‌ی گروپی ئه‌لسه‌رد كاری له‌چاپدانی نامیلكه‌یه‌ بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌چاره‌سه‌ر، چاره‌سه‌ری گشتیی به‌پێداچونه‌وه‌ به‌شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان و دروستكردنی ئه‌نده‌ر پاس ده‌كرێت.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی‌ هاتوچۆ هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانشی بۆ تیژڕه‌ویی شۆفێران گه‌ڕانده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ بۆ تیژڕه‌ویی شۆفێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ندێكجار شه‌قامه‌كان له‌بارنین و مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه‌".


SNN:

سۆران سه‌عید

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 11:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.