هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ پاره‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكرد
دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی‌ جوتیاران ده‌ستپێكردو چه‌كی‌ پاره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ سایلۆكانی‌ هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی پارێزگای سلێمانییش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانی‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ پاره‌كه‌ین".

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی پارێزگای سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستا چه‌كی‌ پاره‌ی‌ جوتیاران گه‌یشتۆته‌ سایلۆكان و ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی‌ كردوه‌، پاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و جوتیارانه‌یه‌ كه‌ له‌16ی‌ 6 تاوه‌كو 20ی‌ 6ی‌ 2019 گه‌نمیان داوه‌ته‌ سایلۆكان.

وتیشی‌:"ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی‌ كردوه‌ یه‌كه‌م بڕه‌ پاره‌ی ساڵی 2019ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمه‌و بۆ پارێزگای‌ سلێمانیش كۆی‌ پاره‌كه‌ پێنج ملیار دینار بوه‌، به‌گوێره‌ی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ گه‌نمه‌كه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌هاتنی‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ جوتیارانیش بۆ 2019 وتی‌:"تائێستا كاته‌كه‌ی‌ دیارینه‌كراوه‌و ئێمه‌ش له‌دوای‌ ته‌واوبونی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م چاوه‌ڕوانی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ین".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 11:09AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.