هەواڵ
هاتوچۆ بڕی ئەم سزایەی زیادكرد..لە 150 هەزارەوە بۆ 10 ملیۆن دینار
سزای سەر تاقیگەكانی ئۆتۆمبێل لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 10 ملیۆن دینار زیاد دەكرێت و بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، "هەر تاقیگەیەكیش چوارجار دوبارەی كردەوە، ڕێگەپێدان و مۆڵەتەكەی هەڵدەوەشێنینەوە".

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، " بۆئەوەی تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل سەرپێچی نەكەن لەوەی بەڵگەنامەی ساختە بدەنە ئۆتۆمبێلێكی ناتەواوو چاوپۆشی لەكەموكوڕییەكانی بكەن، پێشتر بۆ هەر كۆمپانیایەك سزای 150 هەزار دینار دیاریكرابوو".

وتیشی:"بەڵام ئەو بڕە پارەیە كەمەو نابێتە هۆكاری بۆئەوەی ڕێگری لەو ساختەكاریە بكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە داوامان لەوەزارەتی ناوخۆ كرد سزاكە قورس بكات، بۆیە ئێستا غەرامەكە بۆ 10 ملیۆن دینار بەرزكراوەتەوە".

سەبارەت بەشێوازی جێبەجێكردنی سزاكەش زانیاری زیاتری خستەڕوو، وتی:"هەر تاقیگەیەكی پشكنین سزای 10 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت، ئەگەر بۆ جاری سێیەم دوبارەی بكاتەوە 10 ملیۆن و بۆ ماوەی مانگێكیش تاقیگەكەی دادەخرێت، ئەگەر بۆجاری چوارەمیش دوبارەی كردەوە، ڕێگەپێدان و مۆڵەتەكەی هەڵدەوەشێنینەوە".


SNN:

سۆران سەعید

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 12:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.