هەواڵ
پارتی‌ هه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.."ئێمه‌و یه‌كێتیی پێكه‌وه‌ بڕیارماندا"
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات، ئه‌و یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان په‌سه‌ندكراوه‌ كورد تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، ده‌شڵێت:"فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی و پارتی‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جێبهێڵن"، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌، "ئه‌وانه‌ی‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌رپرسیار ده‌بن".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ پارتی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕویدا، په‌یوه‌ندی‌ به‌ئالیه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌وه‌ نییه‌".

وه‌كو شاخه‌وان ده‌ڵێت:"چونكه‌ پێشتر وه‌ك پارتی‌ و یه‌كێتیش ڕامانگه‌یاندبوو كه‌ تا دۆخه‌كه‌ ئاسایی‌ نه‌كرێته‌وه‌، ڕێگه‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن ناده‌ین له‌كه‌ركوك".

وتیشی‌:"ئه‌م یاسایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ بۆ كاتێكه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌، هه‌ڵبژاردن بكرێت، پێشتر كه‌ ئێمه‌ په‌رله‌مانتار بوین له‌خولی‌ سێیه‌م ، ماده‌ی‌ 35 له‌یاسای‌ ژماره‌ 12ی‌ هه‌ڵبژاردنمانی‌ 2018مان ته‌شریع كرد تایبه‌تبوو به‌كه‌ركوك به‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تێدا ئه‌نجامبدرێت هاوشێوه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داوای‌ گۆڕانكاریان له‌و یاسایه‌ كرد، كوردیش به‌وشێوه‌یه‌ ڕازیبوو له‌و گۆرانكاریه‌ زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"دوێنێ كه‌ ئه‌و بابه‌تی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌م زانی‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كێتی‌ و پارتیه‌وه‌ كرد، ئاگادارمان كردنه‌وه‌ كه‌ یاسایاكه‌ به‌و شێوه‌ی‌ هه‌یه‌ په‌سه‌ندبكرێت كورد زیانی‌ به‌رده‌كه‌وێت، فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان به‌جێبڵن و ده‌نگ به‌یاساكه‌ نه‌ده‌ن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی‌ پارتی‌ دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی‌ دیكه‌ش مانه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك و كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ كه‌ركوك ڕوبدات ئه‌وان لێی‌ به‌رپرسیارن".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 1:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.