هەواڵ
خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی‌ خشته‌كه‌ش تاوه‌كو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خانه‌نشینانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 24ی 7ی 2019، موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كانی (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندان، كشتوكاڵ  و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ (هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، ڕه‌گه‌زنامه‌، لیوای یه‌ك و دوی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت و سه‌رجه‌م ده‌سته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم) دابه‌شده‌كرێت.

له‌زانیاریه‌كاندا ئاماژه‌ به‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كراوه‌ كه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕۆشنبیریی و لاوان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێم و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت).

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ كه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ وه‌رگیراون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 28ی ئه‌م مانگه‌، موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی (شارستانی) دابه‌شده‌كرێت.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 1:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.