هەواڵ
له‌چوار ساڵدا زیاتر له‌ 50 ملیار دینار له‌خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ وه‌رگیراوه‌
بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراكرا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردودا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاتوچۆی‌ له‌هاوڵاتیانی‌ وه‌رگرتوه‌ به‌ناوی‌ ژینگه‌و ڕێگه‌وبان، وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن، ته‌ئكیدیشده‌كه‌نه‌وه‌، زیاتر له‌ 50 ملیار دینار وه‌رگیراوه‌.

هه‌ریه‌ك له‌موقه‌ده‌م به‌ختیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و ڕائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ وتارێكی‌ ڕه‌خنه‌ ئامێزدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ئه‌و وتاره‌ بۆ SNN نێردراوه‌ بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌یان ئاشكراكراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردودا له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌ به‌ناوی‌ ڕێگه‌وبان و ژینگه‌.

دوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایانكردوه‌، "له‌چوارساڵی ڕابردودا واته‌ مانگی 3ی ساڵی 2016، تائێستا ئه‌و پارانه‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراون له‌حه‌قی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ بریتیه‌ له‌ 50 ملیارو 608 ملیۆن و 714 هه‌زارو 750 دینار".

جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و داهاته‌ش كه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌حه‌قی پیسكردنی ژینگه‌ بریتی بوه‌ له‌بڕی 20 ملیارو 349 ملیۆن و 791 هه‌زار دینار، "واته‌ به‌كۆی‌ گشتیی له‌چوار ساڵی‌ ڕابردودا 50 ملیارو 958 ملیۆن و 505 هه‌زار 750 دینار له‌هاوڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ ژینگه‌و ڕێگه‌وبانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌".

ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه‌، "سه‌رباری‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌، دۆخی ڕێگه‌و ژینگه‌ی سلێمانیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌مومان ده‌یبینین ڕۆژانه‌ به‌هۆی خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان به‌رده‌وام هاوڵاتیانی ئێمه‌ بریندارده‌بن و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 2:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.