هەواڵ
هێزێكی‌ زۆر له‌شوێنه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ جێگیركران..مه‌ترسیه‌كه‌ ئاشكرابوو
توركیا به‌رزایی و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵده‌كات و مه‌ترسی له‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 گوند دروستده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر په‌كه‌كه‌ی تێدا بوو، ئێستا سوپای توركیا بنكه‌و باره‌گای تێدا دروستكردوه‌".

ئیحسان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆردومانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانمان ڕاگیراوه‌و دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئارامی به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

وتیشی:"جگه‌ له‌فڕۆكه‌ی توركیا، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانیش به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌ڵام بۆردومانیان نه‌كردوه‌".

سه‌باره‌ت به‌و گوندانه‌شی چۆڵكراون، ئیحسان عه‌بدولقادر وتی:"هیچ ناوچه‌یه‌كی محه‌ڕه‌مه‌ نییه‌، به‌ڵام 20 گوند له‌مه‌ترسیدایه‌و به‌رده‌وام مه‌ترسی تۆپباران و بۆردومانی‌ له‌سه‌ره‌، هه‌ركاتێكیش هاوڵاتیان هه‌ستبكه‌ن بۆردومان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌نزیكه‌ی 150 گوند جێگیربون، به‌ڵام له‌ساڵی 2017 هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كیان نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌بوه‌ به‌ر بۆردومان كه‌وتون".

سه‌باره‌ت به‌جێگیركردنی هێزه‌كانی توركیا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاشكرایكرد، "ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر په‌كه‌كه‌ی‌ تێدا جێگیربوو، له‌ئێستا قه‌ره‌قۆل و هێزی سه‌ربازی توركیای تێدا جێگیركراوه‌و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌رزاییه‌كانیان كردوه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 2:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.