هەواڵ
گۆڕان دوا بڕیار دەدات و وەڵامی ناڕازیەكان دەداتەوە
ماوەی كاركردنی بەرپرسەكانی گۆڕان درێژدەكرێتەوەو بەرپرسێكی بزوتنەوەكەش وەڵامی ناڕەزاییەكان دەداتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت، "لەدوو ڕۆژی داهاتودا جڤاتی نیشتمانیی دوا بڕیار لەوبارەیەوە دەدات".

چالاك موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "لەدوو ڕۆژی داهاتودا جڤاتی نیشتمانیی كۆدەبێتەوە بۆئەوەی بڕیار لەسەر كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی ئەندامانی جڤاتی گشتیی و نیشتمانیی و ڕێكخەری گشتی گۆڕان دەدرێت بۆئەوەی كاری حزبیش بەڕێوەبچێت، ماوەكەی درێژدەكرێتەوە".

سەبارەت بەناڕەزاییەكانی ناو بزوتنەوەكەش لەبەرامبەر دواكەوتنی بەستنی كۆنفرانس و كۆنگرە، چالاكی موهەندیس وتی:"ئێمە حزبێكی لیبراڵین و خەڵك بەخۆبەخش كارمان لەگەڵ دەكات و ئازادیشن ڕەخنە بگرن، ئەوەی لەچوارچێوەی دەستوری گۆڕان بێت لەسەرچاوی دادەنێین، ئەوانەشی بەدەستی دەرەكی و پیلانگێڕیەوە هێرشدەكەن خۆیان خوای خۆیان".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 3:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.