هەواڵ
ڕونكردنەوە لەسەر ڕوناككردنەوەی سلێمانی دەدرێت
كارەبای سلێمانی ڕونكردنەوە لەتاریكی بەشێك لەشەقام و ڕێگەوبانەكان دەدات و بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، "لەئێستادا بەشێكی زۆری گرفتەكان چارەسەركراون".

هیوا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لەلێدوانێكدا  بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕوناككردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەكان دوو دیوی هەیە، بەجۆرێك ئەگەر بەشێكی زۆری كارەبا بدرێتە سەر شەقامەكان، پشكی كارەبای گەڕەكەكان كەمدەبێتەوە، كارەبای شەقامەكان لەسەر فیدەری گەڕەكەكانە".

وتیشی:"ئەو گەڕەكانەی كارەبای مۆلیدەیان دەبێت كارەبای سەر شەقامەكانیشیان نابێت، چونكە پەیوەستە بەكارەبای نیتشمانیەوەو هەر گەڕەكێك ئەوكاتەی كارەبای نیشتمانی نەبێت، سەر شەقامەكانیش ڕوناك نابێت".

سەبارەت بەڕێگەی سەرەكی (سلێمانی ـ تاسڵوجە)ش ئاماژەی بەوەدا، "ئەو ڕێگە سەرەكییە فیدەری تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام چەند كێشەیەكی تێدا دروست بوو بوو، ئێستاش گرفتەكان چارەسەركراون و ئەو شەقامەش بەتەواوی ڕوناككراوەتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 3:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.