هەواڵ
بەشێوازێكی نوێ بودجە دادەنرێت .. دوو وەزارەت رادەسپێردرێن
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، دواین دانیشتن لەسەر شێوازی ئامادەكردنی بودجەی 2020ی عیراق دەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: دوو وەزارەت راسپێدراون بەشێوازێكی نوێ بودجە ئامادە بكەن و مەرجیش نییە پشكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ئەمساڵ جێگیر بكرێت.

د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: رۆژی 22ی 7ی2019، دواین دانیشتنمان لەسەر چۆنیەتی ئامادەكردنی بودجەی 2020 كردو تێیدا هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی راسێپردران بەشێوازێكی نوێ بودجەكە ئامادە بكەن.

وتیشی: "وەزارەتەكانی دیكەش ئەگەر نەیانتوانی بەشێوازە نوێیەكە بودجە ئامادە بكەن، دەتوانن هاوشێوەی بودجەی ساڵی رابردوو بێت".

راشیگەیاند: تائێستا باس لە پشكی هەرێم لەبودجەی 2020 نەكراوە، بەڵام وەزارەتی پلاندانان راسپێردراوە كاری لەسەر بكات، رەنگە لەماوەی دوو هەفتەدا هەموو پرۆژەكە ئامادە بكرێت، پاشان رەوانەی سەرۆك وەزیران دەكرێت، ئەوانیش گفتوگۆی لەسەر دەكەن و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەڵێت: "مەرج نییە پشكی هەرێم بەهەمان شێوەی بودجەی 2019 بێت، لەبەرئەوەی هەموو بودجەكە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، تێڕوانینی عەرەبەكانیش جیاوازە، هەندێكیان هاوسۆزن لەگەڵ كورد، هەندێكیان بێلایەن ماونەتەوەو ئەوانەشی بوونەتە ئۆپۆزسیۆن زۆر توندن بەرامبەر بەپشكی كورد".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 4:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.