هەواڵ
نوسراوێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتەكان دەكرێت
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم، ڕونكردنەوە لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران دەدات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: نوسراوی حكومەتمان بۆ هاتووەو ئێمەش گشتاندن بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكان دەكەین.

خەلیل عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: بەگوێرەی بڕیاری حكومەتی هەرێم كە لەلایەن وتەبێژی حكومەتەوە راگەیاندراوە، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستپێدەكات تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانیش پێوەی پابەندبن.

وتیشی: نوسراوی فەرمی حكومەتمان لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرانەوە بەدەستگەیشتووەو ئێمەش گشتاندنی بۆ دەكەین و ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری دەكەین.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 6:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.