هەواڵ
لیستەكان رەوانەی دارایی دەكرێت .. پێش جەژن موچەیان پێدەدرێت
سبەینێ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لیستی ناوی ئەو كەمئەندامانەی لەپشكنین دەرچوونەتەوە، رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكات، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: هەوڵدەدەین پێش جەژنی قوربان موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت، پاشان بەنوسراوێكی دیكە داوای قەرەبووی موچەكانی دیكەیان دەكەین.

فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی لەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە SNNی راگەیاند:  لیستی ناوی ئەو كەمئەندامانەی سلێمانی و گەرمیان، كە دووبارە لەپشكنین دەرچوونەتەوە، گەیشتووە بەدەستمان و وابڕیارە سبەینێ تاوەكو سەعات 9ی سەرلەبەیانی، لیستی ناوی كەمئەندامانی هەولێرو دهۆكیش بەدەستمان بگات.

وتیشی: "دوای ئەوەی بەدەستمان گەیشت، نوسراوێك بۆ وەزارەتی دارایی دەكەین بۆئەوەی موچەی ئەو كەمئەندامانە خەرج بكرێت".

راشیگەیاند: لەقۆناغی یەكەمدا هەوڵدەدەین پێش جەژنی قوربان یان دوای جەژن راستەوخۆ موچەكەیان بۆ خەرج بكرێت، دوای ئەوە نوسراوێكی دیكە دەكەین بۆئەوەی موچەی ئەو چەند مانگەی پێیان نەدراوە، بۆیان قەرەبوو بكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی لەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت: "كۆی ژمارەكەیان سبەینێ دەردەكەوێت دوای ئەوە لیستی هەولێرو دهۆكیشمان بەدەست گەیشت، بەڵام بەهەزاران كەس لەپشكنین دەرچوونەتەوە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 6:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.