هەواڵ
سبەینێ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت.. یەكێتی دڵنیایی دەدات
دوای پەسەندكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، سبەینێ لایەنە كوردییەكان لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن، بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: جگە لە پارتی، سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان دەكەن.

شەمسەدین مەحمود، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردن لەمەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ بەشداریكردنی كورد بەیەك لیست لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە بڕیارە لە 1ی 4ی 2020 ئەنجام بدرێت، سبەینێ 24ی 7ی 2019، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان ئەنجام دەدەین، بۆ تاوتوێكردنی شێوازی بەشدارییكردنمان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.

وتیشی: لایەنە كوردییەكان جگە لە پارتی، بڕیاریانداوە بە یەك لیستی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بكەن.

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردنی پارتی لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ،  شەمسەدین مەحمود وتی: پێشتر لایەنە كوردستانییەكان سێ كۆبونەوەیان لە كەركوك ئەنجامداوە، بەڵام پارتی بەشداری لەهیچ كام لەو كۆبوونەوانە نەكردووە.

ئاشكراشیكرد، پارتی چاوەڕوانە دۆخی شارەكە ئاسایی بێتەوەو بارەگاكانی وەربگرێتەوە، ئەوكات بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكات.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 6:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.