هەواڵ
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند وه‌زیرێك ده‌رده‌چێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 وه‌زیری عیراق دره‌چووه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت: زیاتر له‌ هه‌زارو 200 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكان كراوه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ ئه‌مڕۆ 22ی 7ی 2019 له‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند:  تائێستا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 وه‌زیری حكومه‌ت ده‌رچووه‌، كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی.

وتیشی: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، زیاتر له‌ هه‌زارو 200 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌ستی دادگاكان كراوه‌. 



SNN:

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 8:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.