هەواڵ
هەفتەی داهاتوو بەكارهێنانی كیسی نایلۆن قەدەغە دەكرێت
هەفتەی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر قەدەغەكردنی كیسی نایلۆن و بەكارهێنانی كیسی كاغەز لە نانەواخانەو سەمونخانەكاندا دەدرێت، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمیقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: سەرچاوەی باش بۆ بەدەستهێنانی كیسی كاغەز دابینكراوە.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمیقامیەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەئێستادا بەكارهێنانی كیسی كاغەز لەهەندێك لەفڕنەكانی سەمون جێبەجێدەكرێت، هەفتەی داهاتووش لەقائیمقامیەت دواین كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێت، بڕیاری كۆتایی دەدرێت و گشتاندنیش بۆ بڕیارەكە دەكرێت.

وتیشی: "پێویستە لەفڕنەكانی سەمون، نانەواخانەكان، ریستۆرانتەكان، خواردنگە خێراكان و سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردنی دلیڤەریان هەیە، پلاستیك و نایلۆنی كوالیتی نزم بەكارنەهێنن بۆ بردنە دەرەوەی خواردن، لەبری ئەوە كاغەزو كارتۆن بەكاربهێنرێت، كە گونجاون و ژمارە پێنجیان لەسەر نوسراوە".

راشیگەیاند: سەرچاوەی باش بۆ بەدەستهێنانی كیسی كاغەز دابینكراوە، كە دەتوانن رۆژانە نزیكەی 5 تۆن كیسی كاغەز بخەنە بازاڕەوەو نرخەكەشی نزیكەی لەنرخی نایلۆن.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمیقامیەتی سلێمانی دەڵێت: "بۆ نانەواخانەكان تەنها یەكجۆر كیسی كاغەز هەیە، ئەویش بەقەبارەی نان دروستكراوەو رەنگە قەبارەكەی 30 بە 40 بێت، كە دەتوانرێت نانی بكرێتە ناو بەبێ نوشتانەوە، بۆ فڕنی سەمونخانەكانیش كیسەكان قەبارەیان جیاوازە لە زەرفی دوو سەمونییەوە دەستپێدەكات بۆ كیسی گەورە، كە 15 بۆ 20 سەمون بگرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 10:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.