هەواڵ
پەیامێك لەبارەی پاشەكەوتەوە ئاڕاستەی مامۆستایان دەكرێت
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی مامۆستایان ئاشكرا دەكات و بەرپرسێكی رێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت: چاوەڕوانی یاسای چاكسازیی و یەكلاكردنەوەی چەند دۆسیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا دەكەین.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا وەكو یەكێتی مامۆستایان سەردانی بەغدامان كردو لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووینەوە.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا چۆنیەتی یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی مامۆستایانی هەرێممان تاوتوێكرد، داواشمان كرد گوشار بخەنەسەر حكومەتی فیدراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی لەگەڵ هەرێم، بۆئەوەی چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمیش یەكلایی بكرێتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی ئاماژەی بەوەشكرد، وەكو یەكێتی مامۆستایان چاوەڕوانی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای چاكسازی دەكەن، راشیگەیاند:  داوامان لەجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، لەڕێی پەرلەمانی عیراقەوە دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكرێت و هاوكاری حكومەتی هەرێم بكات لە گەڕاندنەوەی ئەو موچە پاشەكەوتكراوانەی كە مافی موچەخۆرانە.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 10:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.