هەواڵ
گۆڕانكاری لەخشتەی دابەشكردنی موچەدا دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستیدایە، پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات، وەزیری داراییش رایدەگەیەنێت: بەڵام بەنیازین موچەی خانەنشینان پێشبخەین.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دابەشكردنی موچەی لەبەردەستدایەو بەپێی ئەو خشتەیە دەست بەدابەشكردنی موچە لەپێش جەژن دەكەین.

وتیشی:" بەپێی ئەو داهاتەی دێتە دەستمان، موچەی وەزارەتەكان دابەشدەكەین".

وەزیری دارایی راشیگەیاند: ئەو خشتەیەی لەبەردەستی وەزارەتەكەماندایە، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەر ریزبەندییەكەیدا نەهاتووە، بەڵام بەنیازین پێداچوونەوە بەوادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشیناندا بكەین و دیراسەی پێشخستنی دەكەین.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Jul 30 2019 6:40PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.