هەواڵ
وەزیری دارایی دابەشكردنی موچەی پێشخست
وەزیری دارایی عیراق فەرمانی دا پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دامودەزگاكان دابەشبكات، كە وادەی بەشكردنی موچەكانیان هاوكات دەبێت لەگەڵ جەژنی قوربان.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و دارایی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق و لەگەڵ نزكیبوونەوە لەجەژنی قوربان، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق فەرمانی بەبەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی كردووە، كە پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكات كە وادەی دابەشكردنی موچەكانیان هاوكات دەبێت لەگەڵ جەژنی قوربان".


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 2 2019 4:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.