هەواڵ
ئاگادارییەك بۆ ئەوكەسانەی موچەیان یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارە
فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی گەڕانەوەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی و خانەنشینی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەدات، ئەندامێكی ئەو فراكسیۆنەش زانیاریەكی گرنگ لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی ژمارەیەك لەهاوڵاتیانەوە ئاشكرادەكات.

شاخەوان ڕەئوف ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "پڕۆژەیاسای چاكسازیی و خانەنشینی بەشێكی زۆری موچەخۆران دەگرێتەوە كە تایبەتە بەڕێكخستنەوەی موچەو بابەتی دەرماڵەكان و تەنها موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵا ناگرێتەوە".
ئاشكراشیكرد، "بەشێكی زۆری ئەوكەسانەی پێشتر بەنایاسایی خانەنشینكراون بەموچەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارو كاتێك ئەو پڕۆژەیە پەسەند دەكرێت، موچەی هیچ كەسێك نابڕدرێت، بەڵكو موچەیان كەمدەكات بۆ 400 هەزار دینارو ئێمەش وەكو فراكسیۆنی گۆڕِان تەئكید لەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەكەینەوە".
ڕِونیشیكردەوە، "ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێبكرێت پارەیەكی باش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و جۆرێك لەعەدالەتی كۆمەڵایەتی جێبەجێدەكرێت".
ئەوەشیخستەڕوو، "لەبابەتی خانەنشینكردنی پەرلەمانیشدا ئەگەر یاساكەی عیراق جێبەجێبكرێت تەمەنی خانەنشینی پەرلەمانتار بكرێتە 50 ساڵ یاخود 15 ساڵ خزمەت، دەتوانرێت داهاتێكی زۆر لەو ڕێگەیەوە بۆخەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە".


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - Aug 2 2019 9:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.