هەواڵ
له‌باره‌ی‌ خشته‌ی موچه‌ی‌ به‌ر له‌جه‌ژن گه‌نجینه‌ زانیاری‌ ده‌دات
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕاگه‌یاندو به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش، موچه‌ی‌ دوو وه‌زاره‌ت و چه‌ند توێژێكی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت، گه‌نجینه‌كانیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن و ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بۆ هه‌ردوو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ ڕابگه‌یه‌نێت، "ده‌وامده‌كه‌ین".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراون، "بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 8ی 8ی 2019 موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دابه‌شبكرێت".
ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرایكرد، "هه‌ر سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی و تۆڕی‌ چاودێَری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان موچه‌یان پێده‌درێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕۆژانی‌ پشوش واته‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ی‌ پێش جه‌ژن بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بۆ هه‌ردوو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ر له‌جه‌ژنی‌ قوربان دابنێت و فه‌رمانمان پێبكات ئێمه‌ ده‌بێت ده‌وام بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"پێشتریش حاڵه‌تی‌ له‌وشێوه‌یه‌ هه‌بوه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌جه‌ژن پشوی ڕه‌سمی بوه‌، به‌ڵام كه‌ خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ده‌واممان كردوه‌و ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ كردوه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی فه‌رمانمان پێبكات ده‌وامده‌كه‌ین".



SNN:

سامان به‌ختیار

 2 هەفتە پێشتر - Aug 7 2019 10:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.