هەواڵ
دوای جەژن ئەم پارەیە خەرجدەکرێت..وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕی
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەھیدان لەزانکۆ ئەھلیەکان دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە"، دەشڵێت:"چاوەڕواندەکرێت خەرجکردنی ئەو پارەیە بکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە".

فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی (٢٠١٧ ـ ٢٠١٨) بۆ کچ و کوڕی شەھیدان لەزانکۆ ئەھلیەکان دەربڕِیوەو ئەو لیستانەش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە دەکرێت و تەنھا ئەوە ماوە پارەکە خەرجبکرێت".

وتیشی:"ھۆکاری خەرجنەکردنی ئەو پارەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پارەی نەختینە لەبەردەستدا نەبوە بۆیە چاوەڕواندەکرێت دوای جەژنی قوربان ئەو بڕە پارەیەی تایبەتە بەکرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەھیدان خەرجبکرێت".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "ئێمە ڕەزامەندییەکەمان ھەیەو چاوەڕوانی گەنجینەکان دەکەین، ھەرکات پارەی نەختینە دوای جەژن ھەبوو دەست بەخەرجکردنی ئەو پارەیە دەکرێت".


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Aug 7 2019 2:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.