هەواڵ
په‌یامێك بۆ هاووڵاتیان... هەموو خێزانێک وەریدەگرێت
حكومه‌تی عیراق فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2020-2021) چاپده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركاتێك بڕیاری چاپكردنی فۆرمه‌كه‌ ده‌رچوو، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو تووشی كێشه‌ نه‌بین.

یاسین مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ گفتوگۆ كراوه‌ له‌سه‌ر چاپكردنی فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2020-2021)، هه‌ركاتێك گه‌یشته‌ كاتی چاپكردن ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین.

وتیشی: "پێویسته‌ له‌كاتی چاپكردندا نوێنه‌ری پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ولێرو دهۆك) سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو تووشی كێشه‌ نه‌بین له‌گه‌ڵ به‌غدا".

یاسین مه‌حمود راشیگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌مانگی (8 بۆ 9) فۆرمی نوێی خۆراك چاپكراوه‌، به‌ڵام دوای سێ بۆ چوار مانگ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ساڵی رابردوو فۆرمی خۆراك چاپنه‌كراو له‌سه‌ر هه‌مان فۆرمی (2017-2018) كارده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت، ئه‌گه‌ر فۆرمی نوێ ده‌ربچێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی 31ی 7ی 2019 له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ هه‌بووه‌، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ش بڕیارنه‌دراوه‌ چاپ بكرێت.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 8:41AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.