هەواڵ
وەزارەتی دارایی بڕیارێک دەدات... کەمیدەکاتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، باجی گومرگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ترانزێت دێته‌ ناو هه‌رێم، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هیوادارین وه‌زاره‌تی دارایی گومرگی سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ش كه‌مبكاته‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان سودمه‌ند بن.

مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ رۆژی 1ی 8ی 2019 ده‌رچووه‌، گومرگی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌شێوه‌ی ترانزێت داخڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: "پێشتر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌ترانزێت داخڵی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، هه‌مووی گومرگ ده‌كرا، به‌ڵام به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی كه‌لوپه‌له‌كان گومرگ ده‌كرێن".

راشیگه‌یاند: ئامانج له‌ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی له‌مه‌رزه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت.

سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان داخڵ ده‌كرێت، مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نیا ئه‌و كاڵایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێت داخڵی هه‌رێم ده‌كرێت، به‌ڵام هیوادارین كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ش بكرێت كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ هاووڵاتیانیش سودمه‌ند ده‌بن".

وتیشی: "وه‌كو یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكاران كاتێك سه‌ردانی وه‌زیری دارایمان كرد بۆ پیرۆزبایی، باسی ئه‌وه‌مان كردووه‌ كه‌ یه‌كخستنی پێناسی گومرگی له‌گه‌ڵ عیراق، زیانی بۆ هه‌رێم و هاووڵاتیانی هه‌رێم هه‌بووه‌، چونكه‌ گومرگ زۆر به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقدایه‌و داوامان كرد كارئاسانییه‌ك بكرێت".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 8:56AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.