هەواڵ
خولی ئه‌فسه‌ری ده‌كرێته‌وه‌.. مه‌رجه‌كانی راگه‌یه‌نرا
هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (70)ی پێشمه‌رگه‌ نوسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری بۆ 365 كه‌س و وته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌ خوله‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها ده‌رچووانی ئاماده‌یی و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم و به‌كالۆریۆسی ناو هێزه‌كانی (70) ده‌توانن به‌شداری له‌ خوله‌كه‌ بكه‌ن و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كه‌ ناگرێته‌وه‌.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی 70، به‌SNNی راگه‌یاند، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نوسراوی تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری له‌ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (70)مان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كردووه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: "ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ كردنه‌وه‌ی خول وه‌ربگیرێت، چونكه‌ هه‌ردوو كولێجی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان و زاخۆ، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقن و ئه‌وان ره‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن".

به‌وته‌ی عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، داوامانكردووه‌ خولی ئه‌فسه‌ری بۆ (365) كه‌س بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بكرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌كادیمی ده‌بێت، جیاوازی ئه‌و خوله‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ده‌رچووانی خولی ئاماده‌یی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی (70) ده‌یانتوانی به‌شداربن، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ده‌رچووانی ئاماده‌یی و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی دبلۆم و به‌كالۆریۆس له‌ناوی هێزه‌كانی (70) ده‌توانن به‌شداری خوله‌كه‌ بكه‌ن.

ئاشكراشیكرد، مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ته‌مه‌ن په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه‌ نابێت له‌ 28 ساڵ زیاتر بێت. وتیشی: "پێده‌چێت ره‌زامه‌ندبوون و ده‌ستپێكردنی خولی ئه‌فسه‌ریی هێزه‌كانی (70) بكه‌وێته‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 11:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.