هەواڵ
زەوی دەدرێتە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگەكان
لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان داوادەكات، زەوی بدرێتە سەرجەم دەرچووانی بەشی كشتوكاڵی لەزانكۆو پەیمانگەكان، جێگری سەرۆكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر ئەو بابەتە كۆدەبینەوە.

شوان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی یاسای كۆنی عیراقی، ئەو كەسانەی شارەزاییان لەبواری كشتوكاڵدا هەیە، سەرپشك دەكران تا لەبوارەكەی خۆیاندا كاربكەن، بەشێكیان زەویی كشتوكاڵییان پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا ئەو یاسایە لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێناكرێت.

وتیشی:" لەخولی ئێستای پەرلەماندا هیچ پێشنیازو پرۆژەیەك بۆ پێدانی زەوی بەدەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان نەخراوەتەڕوو، بەڵام لەدوای پشووی پەرلەمان، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ كۆبونەوەمان دەبێت، یەكێك لەو تەوەرانەشی كە باسی دەكەین، پێدانی زەوی كشتوكاڵییە بەدەرچووانی بەشی كشتوكاڵی لەزانكۆو پەیمانگەكان".

شوان كەریم جەختیشدەكاتەوە، "كاری جدی لەسەر پێدانی زەوی بەدەرچوانی زانكۆ دەكەین، تا لەو ڕێگەیەوە هەم هەلی كاریان بۆ بڕەخسێت، هەمیش ببنە هۆكارێك بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 10:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.