هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و تێكنه‌چوونی جه‌سته‌ دێته‌ده‌نگ
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و تێكنه‌چوون و مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤی مردوو ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، "جگه‌ له‌چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ دروست نییه‌"، ده‌شڵێت:" له‌ئاینی ئیسلامدا تێكنه‌چوونی جه‌سته‌ی مردوو به‌مانای ڕێزگرتنی خودا له‌و مرۆڤه‌ دێت".

د. عیرفان ڕه‌شید، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: بۆ ڕێزگرتن له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌ له‌ناو گۆڕدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ دروست نییه‌، ته‌نها له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا نه‌بێت.
حاڵه‌ته‌كانیشی ئاشكراكردو وتی: " یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو مردووه‌كه‌ له‌زه‌وییه‌كی داگیركراو نێژرابێت، یاخود ئه‌گه‌ر گۆڕستانه‌كه‌ به‌ر پرۆژه‌ی زۆر پێویست كه‌وت و كاری هه‌زاران كه‌س په‌كی بكه‌وێت، یان ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌ساتێكی دژوار به‌هۆی مردووه‌كه‌وه‌ دروستبوو، پزیشك بۆ شیكاری داوای جه‌سته‌ی كرد، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مێژه‌ مردوون وه‌ك گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، یانیش گۆڕێك ئاوی قورس و سوكی تێبچێت، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌رهێنانی ته‌رمی مردوو رێگه‌پێدراوه‌".
سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و تێكنه‌چوونی پاش به‌خاكسپاردنی بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك، وه‌ك له‌گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ ئێستا له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی منداڵێك، جه‌سته‌ی وه‌ك خۆی ماوه‌و تێكنه‌چووه‌، د.عیرفان ڕه‌شید له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی:" ئه‌و حاڵه‌تانه‌ تایبه‌تن، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (د.خ) جه‌سته‌یان له‌ناو گۆڕدا ناڕزێت، ئه‌مه‌ش ڕێزی خودایه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران و ده‌شێت ئه‌م ڕێزگرتنه‌ بۆ پیاوچاكان و شه‌هیدان و مرۆڤه‌ پاكه‌كانیش دووباره‌ ببێته‌وه‌".
نمونه‌شی هێنایه‌وه‌و وتی:"  حاجی كاك ئه‌حمه‌دی سلێمانی له‌ساڵانی په‌نجاكان، كارێز چووه‌ته‌ ناو گۆڕه‌یه‌كه‌وه‌و كه‌ ده‌رهێندراوه‌ جه‌سته‌كه‌ی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گمه‌نه‌و ڕێزێكی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و مرۆڤه‌، كاتێكیش دوای 45 ساڵ گۆڕی عه‌بدوڵڵای باوكی جابر كه‌ یه‌كێك بوو له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مه‌به‌ر، هه‌ڵدرایه‌وه‌ بینرا خوێنی لێده‌چۆڕێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 9:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.