هەواڵ
په‌یامێك بۆ خانه‌نشینان.. دوو مه‌رج داده‌نرێت
له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاساكه‌ی حكومه‌ت له‌باره‌ی چاكسازی موچه‌و ده‌رماڵه‌كان، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش داوا ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستانیش یاسای خانه‌نشینی عیراق جێبه‌جێبكرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێداگری له‌سه‌ر جێگیركردنی ئه‌و یاسایه‌ی عیراق ده‌كه‌ین.

هلز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نیشنی و موچه‌و ده‌رماڵه‌كاندا، كه‌ ئێستا لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ده‌بێت مه‌رجی ته‌مه‌ن و خزمه‌ت بۆ خانه‌نشینی له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ ته‌مه‌نی (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و (15) ساڵیش خزمه‌تی هه‌بێت.
وتیشی: "ئه‌و دوو مه‌رجه‌ بۆ خانه‌نشینبوونی پله‌ باڵاكان ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ په‌رله‌مانتاران، به‌ڵكو وه‌زیرو بریكار و پۆسته‌ تایبه‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه‌".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ی عیراق، دادپه‌وه‌ری ده‌گرێته‌وه‌ بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی.
به‌وته‌ی هلز ئه‌حمه‌د، له‌نێو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی عیراقه‌وه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان خانه‌نشینی بندیواریان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری یاسای خانه‌نشینی پله‌باڵاكان ده‌كرێت و رێگه‌ نادرێت به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.
وتیشی: له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان له‌مانگی داهاتوو، یاساكه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و گفتوگۆكان له‌سه‌ری ده‌ستپێده‌كات.
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری یاسای خانه‌نشینی پله‌ باڵا بكرێت، ئه‌وه‌ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كانی هه‌موو خوله‌كانی پێشووش ده‌گرێته‌وه‌".
 


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 11:08AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.