هەواڵ
كه‌شناسی‌ هه‌رێم ڕاستیه‌ك ئاشكراده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم زانیاری له‌باره‌ی پێشبینی زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌پایزی ئه‌مساڵدا ئاشكراده‌كات، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ ئامێرێك له‌دونیادا ناتوانێت ئه‌و پێشبینیه‌ بكات".

كه‌شناسێكی دیاری عیراقی پێشبینی‌ ئه‌وه‌یكردوه‌، پایزی ئه‌مساڵی‌ 2019 زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی به‌تایبه‌ت له‌كوردستان ده‌بارێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ژی چه‌تۆ وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌دونیادا پێشبینیكردنی بارانبارین پێش هاتنی وه‌رز، شتێكی زۆر مه‌حاڵه‌و هاوشێوه‌ی پێشبینیكردنی بومه‌له‌رزه‌یه‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ قسه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت".

وتیشی:"ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌پێشبینی بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌وه‌رزی پایزی ئه‌مساڵدا، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌و هیچ بنه‌ماو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیشی‌ نییه‌، چونكه‌ هیچ ئامێرێك له‌دونیادا ناتوانێت پێش وه‌رزی بارانبارین، پێشبینی زیادبون یان كه‌مبونی بارانبارین بكات".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Aug 10 2019 8:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.