هەواڵ
پەرلەمان لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە پێشنیازێک ئاراستەی حکومەت دەکات
پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەت دەکات جیاوازی لە کاتی دەوامی فەرمانبەراندا بکات، پەرلەمانتارێکیش وەڵامی حکومەت ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکان چارەسەری ئەو بابەتە دەکات.

راھی رەھبەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، بە  SNNی راگەیاند: بڕیاری رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، جیاوازی تێدا نەکراوەو ھەموو فەرمانبەران وەکویەک سەیرکراوە، لەکاتێکدا دەبوایە رەچاوی کاری ھەندێک لەفەرمانبەران بکرایە.

وتیشی: داوامانکردووە جیاوازی بکرێت لە دەوامی فەرمانبەران، چونکە فەرمانبەران لە کارەکەکانیان جیاوازن و دەکرا لە بڕیارەکەدا رەچاوی ئەو بابەتە بکرایە.

لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگەکان لە ٨ی بەیانییەوە تا ٣ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت.

سەبارەت بە وەڵامی حکومەت بۆ داواکەی پەرلەمان، راھی راھبەر ئاشکرایکرد، وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەبووە لە ئاستی بەرێوەبەرایەتییەکان چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ شێوازی دەوامی فەرمانبەرەکانیان بەپێی کارەکانیان، وتی: بەڵام حکومەت سوورە لەسەر بڕیارەکەی و دەبێت فەرمانبەران لە سەعات ھەشتەوە تا سێ دەوام بکەن.


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 11:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.