هەواڵ
ئاگادارییەك بۆ سەرجەم مامۆستایان ...ئەمساڵ جێبەجێدەكرێت
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی بەرێوەچوونی هەلبژاردنی رێكخراوەكەوە دەدات و بەرپرسێكی یەكێتیەكەش ڕایدەگەیەنێت: مامۆستایانی گرێبەست مافی بەشداریكردنیان هەیەو مامۆستایانی وانەبێژیش بە چەند مەرجێك دەتوانن بەشدار بن لەپرۆسەكە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزیدا كە لە 4ی 8ی 2019 بەڕێوەچوو، بڕیاردرا رۆژی 31ی 10ی 2019 هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایان ئەنجامبدرێت، بەگوێرەی یاساش  هەموو مامۆستایەكی ئەندام لەرێكخراوەكە، مافی بەشداریكردن و دەنگدانی هەیە.

ڕونیشیكردەوە، مامۆستایانی گرێبەستیش كەئێستا ژمارەیان 6 هەزار مامۆستایە، بەگوێرەی یاسا بەهەمان شێوە مافی بەشداریكردن ودەنگدانیان هەیە لەپرۆسەكەو دەتوانن بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو، ئەوانیش بەهەمان شێوە نوێنەری خۆیان دیاریبكەن.


سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاشكراشیكرد، مامۆستایانی وانەبێژ بەچەند مەرجێك دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی رێكخراوەكەدا بكەن، بەڵام بەچەند مەرجێك، لەوانە دەبێت پشتگیری زانكۆكەی بهێنێت و لەهەمان كاتدا فەرمانی دامەزراندنەكەی بەشێوەی وانەبێژی و لەگەڵ ئەوەشدا لەخوێندنگەكەی كە بەشێوەی وانەبێژ خزمەت دەكات، نوسراوێك دەهێنێت كە بەردەوامە لەوانە وتنەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 3:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.