هەواڵ
مەترسییەكی نوێی داعش لەناوچە دابڕێندراوەكان ئاشكرادەكرێت
مەترسییەكانی داعش لەسنوری ناوچە دابڕێندراوەكان زیاتر دەبێت و بەرپرسێكی باڵای یەكێتیش لەسنوری موسڵ ڕایدەگەیەنێت: ئەو گروپە وەك كارتی سیاسی بەكاردەهێندرێت و لە تواناشیاندا هەیە ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكەنەوە كە پێشتر لەژێر دەستیاندا بوو.

نەسروڵڵا سورچی، لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: پاشماوەكانی داعش لەناوچە دابڕێندراوەكان، لەكێبڕكێ و ململانێ سیاسییەكاندا بەكاردەهێندرێن، هەربۆیە هیچ هەوڵێكی جدیی بەدی ناكرێت بۆ لەناوبردنیان و كۆتایی پێهێنانیان.

وتیشی: هەرچەندە ئەو گروپە تیرۆریستە وەك پێشتر هێزو دەسەڵاتی نەماوە، بەڵام ئەگەر دەستی دەرەكی دەستێوەردان بكات، دەتوانێت بە دوو ڕۆژ تەواوی ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەسەڵاتیدا بوون كۆنترۆڵ بكاتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 5:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.