هەواڵ
به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌م پۆسته‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كاندید بێت بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هه‌ركه‌سێك ئه‌و پۆسته‌ی‌ پێبدرێت ده‌بێت ئه‌فسه‌ری‌ ئه‌كادیمی‌ بێت".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و زانیاریانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ دروستیان نییه‌ گوایه‌ من ده‌بم به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك".

وتیشی‌:"نه‌ داوامكردوه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرم، نه‌ ئاماده‌یی‌ ئه‌وه‌شم تێدایه‌ بیكه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر كه‌می‌ پۆسته‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌توانم له‌وێستگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ خزمه‌ت بكه‌م".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت بدرێت به‌كه‌سێكی‌ ئه‌فسه‌ری‌ ئه‌كادیمی‌، ڕاسته‌ من ئه‌فسه‌ری‌ سه‌ربازیم، به‌ڵام پێمانوایه‌ ده‌بێت كه‌سێك بێت ئیداره‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ بكات و ئێمه‌ش پشتگیریی‌ لێبكه‌ین".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"من ده‌مه‌وێت دڵنیایی‌ ئه‌وه‌ بده‌م، ئه‌وه‌ی‌ پێشتر پۆستی‌ هه‌بوه‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بۆ ناشرینكردنی‌ كوردو ته‌واوی‌ پێكهاته‌كان به‌كارهێناوه‌و گه‌نده‌ڵ بوه‌، بۆیه‌ ئێستا ڕێگه‌ی‌ پێنادرێته‌وه‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 9:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.