هەواڵ
دارایی له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌2020دا زانیاری ئاشكراده‌كات
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران زانیاری‌ ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی داهاتودا، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌یاسای 22دا كه‌ پێشتر له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ باس له‌وه‌ده‌كات ناتوانرێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌و ده‌بێت به‌یاسایه‌كی‌ دیكه‌ موچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌نگاوی‌ له‌و شێوه‌یه‌ نانێین و ڕێگه‌ی‌ پێناده‌ین".

وتیشی‌:"پێشتر له‌یاسای خزمه‌تی‌ گشتیدا باس له‌وه‌كرابوو ده‌سه‌ڵات بدرێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێنمایی و بڕیاربێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌شمان ڕه‌تكرده‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق بكرێت، له‌چوارچێوه‌ی‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتیدا ده‌بێت، بۆ ساڵی داهاتوش پێشنیازی له‌وشێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌، پێشتر كاتێك بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ درا  به‌ڕێژه‌ی‌ 3.8% له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ردرابوو".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "تائێستا پێشنیازی له‌وشێوه‌یه‌ باسی لێوه‌نه‌كراوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراقیشه‌وه‌  باس له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ نه‌كراوه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 10:08AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.