هەواڵ
پلەكانی گەرما داده‌به‌زێت.. كۆتایی بە گەرمای پڕوكێنەر دێت
پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت و بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش پێشبینی دەكات لە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو، پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 5 پلە دابەزێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ، كە ئەمڕۆ 13ی 8ی 2019 بڵاویكردۆتەوەو وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە رۆژانی هەینی و شەمممەی داهاتوو، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان (3 - 5) پلە نزم دەبێتەوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 12:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.