هەواڵ
ئامارێك لەبارەی هاتنی گەشتیارانەوە بڵاودەكرێتەوە
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، ئامارێك لەبارەی ژمارەی گەشتیاران ئاشكرا دەكات و وتەبێژی دەستەكەش رایدەگەیەنێت: تا دووەم رۆژی جەژنی قوربان 208 هەزار گەشتیار لەناوچەكانەوە عیراقەوە هاتونەتە هەرێم و ژمارەكەش روو لە زیادبوونە.

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، ئاشكرایكردووە، لە رێكەوتی ٨ی ئاب تاكو ١٢ی ئاب، زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاندووە:" زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە هاتوونە ناوچەكانی هەرێم".

نادر روستی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە ئاماری سەرەتاییەو ئاماری كۆتایی ڕۆژانی كۆتای جەژن ڕادەگەیەنین، چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامەو ژمارەكەش لە زیادبووندایە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 1:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.