هەواڵ
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك دواده‌كه‌وێت..توركمان ڕێگره‌
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌هه‌ولێرو به‌غدا ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب و توركمان ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "توركمانه‌كان ڕازی نیین به‌پارێزگاری كورد".

ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیارینه‌كراوه‌، ئه‌و قسانه‌شی ده‌وترێت له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌غدا هیچ زانیاریه‌كمان پێنه‌گه‌یشتوه‌، تا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بدرێت".

ئازاد جه‌باری ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێمیش سه‌ركه‌وتوبێت له‌باره‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "نه‌ك ئێمه‌ ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و توركمانیش دان به‌كۆبونه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك نانێن".

سه‌باره‌ت به‌ڕازیبونی عه‌ره‌ب و توركمان به‌دیاریكردنی پارێزگارێكی كورد، جه‌باری ئاشكرایكرد، "توركمانه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نیین و ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو كه‌ دان به‌پارێزگاردا نانێن و جه‌ختیشیانكردۆته‌وه‌، ده‌بێت پارێزگاری ئه‌مجاره‌ی كه‌ركوك له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان بێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماژه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی توركمان بۆ تێكدانی دۆخه‌كه‌ ده‌دات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتودا، توركمانه‌كان نابنه‌ خاوه‌نی كورسیه‌كیش".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.