هەواڵ
گه‌شبینیه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌..هه‌رێم له‌چه‌قبه‌ستوی‌ ڕزگاری‌ ده‌بێت
xوته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ڕه‌وینه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ مایه‌پوچبونی‌ ئابوری‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گه‌شبینیه‌كی‌ زۆر به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ ده‌بازبون له‌و ئابوریه‌ چه‌قبه‌ستویه‌ی‌ له‌چوارساڵی‌ ڕابردودا هه‌بوو".

مه‌لا یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئابوری‌ هه‌رێم له‌دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، هه‌نگاوی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ به‌رچاو به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت دوای‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌و كارنامه‌یه‌ی‌ كه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێت جارێكی‌ دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژێرخانه‌كان و به‌هێزكردنی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت".
وتیشی‌:"له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ هه‌رێم به‌به‌راورد به‌چوارساڵی‌ ڕابردوو، جیاوازیه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ دروستبوه‌، له‌ڕوی‌ ئه‌و بودجه‌ی‌ بۆمان دێت، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ ته‌نها ساڵی‌ ڕابردودا زیاتر له‌200 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دابینكراوه‌، ئه‌وانه‌ش وایكردوه‌ هه‌رێم جارێكی‌ دیكه‌ بوژاندنه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت".
وته‌بێژی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ كه‌ خۆیشی‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئابوری‌ هه‌رێم نییه‌و واش نابینرێت كه‌ به‌ره‌و مایه‌ پوچبون بڕوات، به‌ڵكو ئابوری‌ هه‌رێم له‌مایه‌پوچبون و هه‌ره‌سهێنانه‌وه‌ به‌ره‌و بوژاندنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆرباش ده‌ڕوات".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"چونكه‌ جگه‌ له‌و بودجه‌ی‌ بۆ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌، زیاده‌یه‌كیش هه‌یه‌ بۆ ژێرخانی‌ ئابوری‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ حكومه‌ت بیر له‌پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ زیاتر بكاته‌وه‌".
مه‌لا یاسین وتی‌:"هه‌رێم له‌ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ خۆی‌ نه‌ك به‌هێز بكات، به‌ڵكو گۆڕانكاری‌ جه‌وهه‌ری‌ له‌بونیادنانی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ ساڵانێكه‌ هه‌رێم  چاوڕێده‌كات به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌ ژێرخانیه‌كان، گه‌شبینیه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێم خۆی‌ له‌و ئابوریه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی‌ ڕابردوو ڕزگار بكات".



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 3:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.